المدة الزمنية 5:00

فێربوونی جێناوەکان لە زمانی کۆریدا الكويت

بواسطة Dami
9 940 مشاهدة
0
872
تم نشره في 2020/05/22

ڤیدیۆی ئەم جارە بەتایبەت دەربارەی جێناوەکانە. جێناوەکان زۆر کات لە کاتی قسەکردندا لێئەکرێنەوە و بەکار نابرێن، وە کەسی گوێگر بەپێی قسەکە خۆی تێ ئەگات کە مەبەست لەوێدا لەکێیە و پێویستیەکی ئەوەندە گرنگ نییە تا جێناوەکان بەکار ببرێن. هەروەها بۆ شێوازی قسەکردنی ڕەسمی جێناوی تۆ زۆر بە دەگمەن بەکار ئەبێت و لەجیاتی "تۆ" زیاتر کەسەکە بە ناوی خۆیەوە بانگ ئەکرێت یان بە ناوی پیشەکەیەوە. هەڵەی زۆرینەی ئەو کەسانەی تازە فێری زمانی کۆری ئەبن ئەوەیە کە "تانگشین" زۆر بەکار ئەهێنن لە قسەکردندا هەر بەو شێوەیەش شێوازی قسەکردنیان سروشتی دەرناکەوێت، ئەگەر ئەتەوێت وەک کەسێکی کۆری قسە بکەیت پێویستە بزانیت ڕۆژانە ئەوان چی بەکارئەهێنن و بەکارناهێنن و بەپێی وشەی فەرهەنگ و گۆرانیەکان نەڕۆیت. ئەم زانیاریانەی ئەمڕۆ یارمەتیدەرێکی گەورە ئەبێت بۆتان و لەمەودوا قسەکردنتان بە زمانی کۆری زیاتر سروشتی دەرئەکەوێت. دیزاینی ڤیدیۆکانم بەم شێوەیە چۆنە لەلاتان؟ بەدڵتانە؟ سوپاس بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆکە، زۆر دڵخۆشم بە بوونی کەسانی وەک ئێوە، بەهۆی ئێوەوەیە کە من ئەتوانم بەردەوام بم لە کارەکەم 💕 خۆشمـــەوێــن! ------- INSTAGRAM: https://instagram.com/itzdamii?igshid=1aicu6mlloiq4 Copyright © 2020 "ItzDaMi" All rights reserved. 해당 영상의 저작권은 "ItzDaMi"에게 있습니다.

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 188